بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى به‌رگریی تورکیا له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاشکرای کردووه، سه‌رله‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه ئۆپراسیۆنێکیان ده‌ستپێکردووه و هێزیان له‌سه‌ر چیای گاره جێگیرکردووه، به وته‌ى خۆیان ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنووره‌کانی تورکیایه.
له‌لایێکى تره‌وه، به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى "که‌جه‌که" ئاشکرای کردووە: دواى بۆردوومانه‌کانى تورکیا له چیاى گاره، دواتر له رێگه‌ى هێلیکۆپته‌ره‌وه هێزى له ناوچه‌که دابه‌زاندووه.
ناوبراو له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وەش کردووه: به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆردومانى چیاى گاره‌یان له پارێزگاى دهۆک کردوه.
روونیشی کردوه‌ته‌وه: هێلیکۆپته‌ره‌کان به‌شداریان له بۆردوومانه‌که‌دا کردووه و دواتر هێزیان له ناوچه‌که دابه‌زاندووه، شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان ئه‌و هێزی تورکیا و په‌که‌که دروست بووه.
هەروەها هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە ده‌ڵێن، تا ئێستا شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا بەردەوامە.
چیای گارە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک، له‌كاتی پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان توركیا و په‌كه‌كه له‌ساڵی 2013، هه‌په‌گه له‌و چیایه جێگیركرا.
سەرچاوە: میدایاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment