وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی لە دهۆک ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، هێزی لەسەر چیای گارە دابەزاند و بەپێی زانیاریەکانیش، لە ئێستادا هێلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بۆردومانی چیای گارە دەکەن لە دەڤەری بادینان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى به‌رگریی تورکیا له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا ئاشکرای کردووه‌، سه‌رله‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ ئۆپراسیۆنێکیان ده‌ستپێکردووه‌ و هێزیان له‌سه‌ر چیای گاره‌ جێگیرکردووه‌، به‌ وته‌ى خۆیان ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنووره‌کانی تورکیایه‌.

له‌لایێکى تره‌وه‌، به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى "که‌جه‌که‌" ئاشکرای کردووە: دواى بۆردوومانه‌کانى تورکیا له‌ چیاى گاره‌، دواتر له‌ رێگه‌ى هێلیکۆپته‌ره‌وه‌ هێزى له‌ ناوچه‌که‌ دابه‌زاندووه‌.

ناوبراو له‌ لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وەش ‌کردووه‌: به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆردومانى چیاى گاره‌یان له‌ پارێزگاى دهۆک کردوه‌.

روونیشی کردوه‌ته‌وه‌: هێلیکۆپته‌ره‌کان به‌شداریان له‌ بۆردوومانه‌که‌دا کردووه‌ و دواتر هێزیان له ‌ناوچه‌که‌ دابه‌زاندووه‌، شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان ئه‌و هێزی تورکیا‌ و په‌که‌که‌ دروست بووه‌.

هەروەها هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە ده‌ڵێن، تا ئێستا شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا بەردەوامە.

چیای گارە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک، له‌كاتی پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ له‌ساڵی 2013، هه‌په‌گه‌ له‌و چیایه‌ جێگیركرا.

سەرچاوە: میدایاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1003

Your Comment

You are replying to: .
captcha