دانووستانه‌کان بۆ پڕۆژه‌ی نوێی هه‌نارده‌ کردنی غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

به‌شی ئێران- بڕیارده‌ری گشتیی ژووری بازرگانیی ئێڕان و عێراق باس له‌ ئه‌نجام‌دانی دانووستانه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته ده‌کات‌ بۆ هه‌نارده‌کردنی غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق و ده‌ڵێت: ئه‌م گرێبه‌سته‌ جیا له‌ گرێبه‌ستی پێشووی هه‌نارده‌ کردنی غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراقه‌ و گرێبه‌ستی پێشوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وزه‌ی عێراق واژۆ کرابوو له‌ حاڵێکدا دانووستانه‌ نوێکان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و بۆ دابین‌کردنی غازی هێزگه‌کانی ئه‌و وڵاته‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌مید حسێنی بڕیارده‌ری گشتیی ژووری بازرگانیی ئێران و عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ عێراق ده‌یه‌وێت کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی خۆی په‌ره‌ پێبدات و جه‌ختی کرده‌وه‌: عێراق خه‌ریکه‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان، ئۆردۆن و تورکیا دانووستان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگاکانی ناردن‌کاریی خۆی زیاتر بکاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاتێکدا 7 میلیۆن به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م هێنا کێشه‌یێک له‌ بواری ناردن‌کارییه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ دروست نه‌بێت. ئێرانیش ده‌بێ هه‌وڵ بدات له‌و ده‌رفه‌ته‌ که‌ڵک وه‌ربگرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد تاکوو ئێستا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق مه‌یلێکی بۆ ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بوووه‌ و ده‌ری‌بڕی: ته‌نانه‌ت لایه‌نی گرێبه‌سته‌که‌ له‌ گرێبه‌ستی ناردنی گاز له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق، وه‌زاره‌تی کاره‌بای ئه‌و وڵاته‌ بوو. هه‌ڵبه‌ت له‌م دواییه‌دا به‌و ته‌عامولانه‌ی که‌ کراوه‌ پێوه‌ندیی ئێران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باشتر بۆته‌وه‌.

بڕیارده‌ری گشتیی ژووری بازرگانیی ئێران و عێراق وتیشی: له‌م پێناوه‌دا دانووستانێکی نوێ له‌ نێوان ئێران و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق خه‌ریکه‌ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ کڕینی غاز له‌ ئێران بۆ به‌کارهێنان له‌ هێزگه‌کانی زیاتر بکاته‌وه‌. ئه‌و گرێبه‌سته‌ جیا له‌ گرێبه‌ستی پێشووی هه‌نارده‌ کردنی گاز له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراقه‌ و گرێبه‌ستی پێشوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بوو. ئێران و عێراق له‌وباره‌وه‌ خه‌ریکن دانووستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دانووستانه‌کان زۆر ئیجابی بوووه‌. له‌م دواییه‌دا عێراقییه‌کان ئیمکاناتی شه‌ریکه‌ی گازیان به‌ سه‌ر کردۆته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10021

Your Comment

You are replying to: .
captcha