لە گەورەشارەکانی ئێراندا بە زێراو کارەبا بەرهەم دەهێنرێت

بەشی ئێران/ کوردی- بەڕێوەبەری بەکار هێنانەوەی زێراوەکان دەڵێت: بەرهەم هێنانی کارەبا لە زێراو بە تارانەوە دەستی پێکردوووە و بڕیارە لە چەند شارێکی گەورەی وەکوو ئیسفەهان، شیراز و تەورێزیشدا ئەو پڕۆژەیە جێ بە جێ بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەهمەن وەکێڵی بەڕێوەبەری بەکار هێنانەوەی زێراوەکان لەو بارەیەوە ڕای­گەیاند: ئێستا گرێبەست بۆ ئەنجام دانی پڕۆژەکە لە چەند گەورە شاری ئێراندا واژۆ دەکرێت و ئاسانکاری کراوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بخرێتە گەڕ.

ناوبراو زیادی کرد: پڕۆسەی پاڵاوتنی زێراو لە باشووری تاران بە سستەمی بەرهەم هێنانی کارەبا و گەرما (CHP)ەوە تەیار کراوە و توانای بەرهەم هێنانی کارەبای هەیە.

وەکێڵی ئەوەشی خستە ڕوو کە یەک لە گەورەترین وێستگەکانی بیۆغازی بەرهەم­هێنراو لە زێراو لە باشووری تاران جێگیر کراوە کە ئەگەر پڕۆژەکە تەواو بکرێت توانای ئەوەی هەیە لە یەک ساڵدا نزیک بە 80 گیگاوات کارەبا و 200 تراژۆڵ گەرمی بەرهەم بهێنێت ئەوەش یەکسانە لەگەڵ کارەبای پێویست بۆ شارۆچکەیێکی 100 هەزار کەسی.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10020

Your Comment

You are replying to: .
captcha