بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەهمەن وەکێڵی بەڕێوەبەری بەکار هێنانەوەی زێراوەکان لەو بارەیەوە ڕای­گەیاند: ئێستا گرێبەست بۆ ئەنجام دانی پڕۆژەکە لە چەند گەورە شاری ئێراندا واژۆ دەکرێت و ئاسانکاری کراوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بخرێتە گەڕ.
ناوبراو زیادی کرد: پڕۆسەی پاڵاوتنی زێراو لە باشووری تاران بە سستەمی بەرهەم هێنانی کارەبا و گەرما (CHP)ەوە تەیار کراوە و توانای بەرهەم هێنانی کارەبای هەیە.
وەکێڵی ئەوەشی خستە ڕوو کە یەک لە گەورەترین وێستگەکانی بیۆغازی بەرهەم­هێنراو لە زێراو لە باشووری تاران جێگیر کراوە کە ئەگەر پڕۆژەکە تەواو بکرێت توانای ئەوەی هەیە لە یەک ساڵدا نزیک بە 80 گیگاوات کارەبا و 200 تراژۆڵ گەرمی بەرهەم بهێنێت ئەوەش یەکسانە لەگەڵ کارەبای پێویست بۆ شارۆچکەیێکی 100 هەزار کەسی.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment