به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێ‌شه‌ممه/2ی جانیڤێری بۆ جاری ٧١٨یه‌مین، داواکاریی پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)، بۆ سه‌ردانی کردنی زیندانی ئیمرالی ڕه‌ت کرایه‌وه.
داواکاری سه‌ردانی ئیمرالی، له لایه‌ن مه‌هدی ئۆزتوزن، نه‌ورۆز ئایسه‌ل و سه‌ربای کۆکلو، سێ له پارێزانی ئۆجه‌لانه‌وه، ئاراسته‌ی دادگای کۆماریی بۆرسای تورکیا کرابوو، به‌ڵام داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بۆرسا داواکه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردووش، 28ی دیسێمبێری 2017، سێ پارێزه‌ری دیکه‌ی ئۆجالان، ڕه‌زان ساریجا، فایق ئۆزگور و فواد جۆشاجاک، داواکاری بینینی ئۆجالان-یان کرد و داواکه‌یان ڕه‌ت کرایه‌وه.
جێی ئاماژه پێکردنه، له ساڵی ٢٠١١وه تا وه‌کوو ئێستا، ٧١٨ جار، داواکاریی بینینی ئۆجالان، به بیانووی "خراپی که‌شوهه‌وا، خراپ بوونی که‌شتی، که‌شتی له ڕاهێنان دایه و باری نائاسایی"، ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه.
ڕێگا نه‌دان به بینینی ئۆجالان، بووه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار کورد له کوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه، به به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و چالاکی ناڕه‌زایی دژی حکوومه‌تی AKP ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment