ده‌ربڕینی ڕه‌خنه‌ و ناڕه‌زایی مافی هاووڵاتییانه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- عه‌لی ڕه‌بیعی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانه‌وه‌ گوتی: دیاره‌ ڕه‌خنه‌ و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین مافی ڕه‌وای گه‌له‌ و پێویسته‌ هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تیش له‌ پلانه‌کانیدا له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاووڵاتییان بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری کاری ئێران له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌ند ناوچه‌یێکی ئێران کرد و گوتی: پێویسته‌ ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسان گوێ له‌ داواکانی هاووڵاتییان بگرن و بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی داواکانیشیان هه‌رچی له‌ توانایاندا بێت بیکه‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ حه‌زی دوژمنان به‌و نائارامییه‌ کرد و ده‌ری‌بڕی: دوژمنانی ئێران به‌ خۆپیشاندانه‌کان ده‌گه‌شێنه‌وه‌ چوونکه‌ له‌ زۆر شوێنی‌تر شکستیان هێناوه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌مریکا له‌ سیاسه‌تی ناوچه‌یی و پرسی به‌رجامدا فه‌شه‌لی هێناوه‌.

وه‌زیری کاری ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: وره‌ی نیشتمانیی هاووڵاتییان ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێزی به‌خشیوه‌ته‌ گه‌ل و سه‌ره‌ڕای سزای ئابووریی دوژمنان ئێستا دۆخی ئابووریی وڵات له‌ ئاستێکی گونجاودایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10017

Your Comment

You are replying to: .
captcha