تورکیا مه‌رجی خۆی بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ ئاشکرا ده‌کات

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕای‌ده‌گه‌ێنێت: "ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌ چه‌ک دانێت پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌ مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ لێدوانیکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیادا، ئێمه‌ سه‌رکێشی زۆر گه‌وره‌مان له‌به‌رچاوی خۆمان دانابوو. ئه‌وکات له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانی خۆشمان ڕه‌خنه‌مان لێ گیرابوو. بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا ده‌ست پێبکاته‌وه‌ پێویسته‌ په‌که‌که‌ ده‌ست له‌ چه‌ک ھه‌ڵگرێت."

مه‌ولوود چاووش ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به‌وه ‌دا: "بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌ست پێبکاته‌وه‌، پێویسته‌ سه‌ره‌تا په‌که‌که‌ ده‌ستبه‌رداری چه‌که‌کانی بێت".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌وه‌شی وتوووه:‌ "له ڕابردوودا په‌که‌که‌ پڕۆسه‌ی ئاشتیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌کار ھێناوه‌ و چه‌کی ھێنایه‌ نێو شاره‌کانه‌وه‌."

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد: "کوردانی تورکیا ھاونیشتمانی نمره‌ یه‌کن و مافه‌کانیان پێشێل ناکرێت."

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ له‌ 21-3-2013 دوای بانگه‌وازه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که، پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا ده‌ستی پێکرد، به‌ڵام ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ له‌ 22-7-2015 کۆتایی هات و شه‌ڕ و پێکدادان له ‌نێوان سوپای تورکیا و گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ له‌ نێو شاره‌کانی باکووری کوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ ئامه‌د، شڕناخ، مێردین و جۆله‌مێرگ ده‌ستی پێکرد. به‌مه‌ش ئاواره‌ بوون، قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ و وێران بوونی ده‌یان هه‌زار خانوو و ناوچه‌ی شوێنه‌واری له‌ باکووری کوردستان لێکه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10015

Your Comment

You are replying to: .
captcha