لەڕێگای ئامادەبوونی بەهێز لە بۆشایی ئاسماندا، دادپەروەری لەسەر زەوی جێگیر دەکرێت

بەشی تورکیا- ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی ناساندنی پرۆگرامی نیشتمانیی بۆشایی ئاسمان ڕایگەیاند: لەڕێگای ئامادەبوونی بەهێز لە بۆشایی ئاسماندا دادپەروەری لە جیهاندا جێگیر دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان لەبارەی گەشتی وڵاتەکەی بۆ بۆشایی ئاسمان گوتی: "دەرگای گەشتی بۆشایی ئاسمان بۆ شارستانییەتمان کە ماوەی سەدان ساڵ رابەرایەتی دادپەروەری، رەوشت و ئاشتیی لەسەر زەوی کردووە، دەکەینەوە".

هه‌روه‌ها باسی لە دروست کردنی یەکەمین مانگی دەستکردی خۆماڵی کرد و رایگه‌یاند: "کارەکانی لێکدانی یەکەم مانگی دەستکردی خۆماڵیی و نیشتمانیی، ئیمەجە کۆتایی ھات کە بۆ چاودێری کردنی زەوی بە خاوەن کوالیتییەکی وێنەگرتنی بەرز بەکاردێت، تاقیکردنەوەکانی بەردەوامە".

سه‌ركۆماری توركیا لەبارەی مانگی دەستکردی گۆکتورک-٣ رایگەیاند: " کارەکانی پلاندانان بۆ ئەم مانگە دەستکردەمان بە شەو و رۆژ، کە لە ھەر دۆخێکی کەشوھەوادا وێنەی زۆر کوالیتی بەرزمان پێدەدات، بەردەوامە".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە "لە کاتی درووستدا لەرێگەی وەبەرھێنان لە تەکنەلۆجیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار، سەرکەوتین لەوەی جێگەی خۆمان لەو لایەنەی کە یارییەکان دەگۆڕێت، بکەینەوە".

ئه‌ردۆغان راشیگەیاند: "تەنھا لە لەسەر گۆی زەوی نا، بەڵکوو لە بۆشایی ئاسمانیشدا پێگەی تورکیای بەھێز و سەربەخۆ دەپارێزین".

هه‌روه‌ها باسی لە یەکەمین ئامانجی پرۆگرامی نیشتمانیی بۆشایی ئاسمان کرد و گوتی: "یەکەم و گرنگترین ئامانجمان لە پرۆگرامی نیشتمانیی بۆشایی ئاسمان، بەدیھێنانی یەکەم بەرکەوتنمان لەگەڵ مانگ لە یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمارماندا، دەبێت".

سه‌ركۆماری توركیا باسی ھەڵدانی مووشەکی نیشتمانی خۆماڵی لە ساڵی ٢٠٢٣ کرد و رایگەیاند: "لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا بە مووشەکی نیشتمانیی خۆماڵی و ھایبرد کە لە بەرگێکی نزیک لە زەوی ھەڵیدەدەین و دەگەینە سەرمانگ، بەھێز دەنیشینەوە".

لەمیانی گوتارەکەیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "١٨ ساڵە لە رێگەی دامەزراوەی توێژینەوەی زانستیی و تەکنەلۆجیای تورکیا (TÜBİTAK)، لە بابەتەکانی مانگی دەستکرد، بۆشایی ئاسمان، سیستەمەکانی ھەڵدان پێداویستییەکانی بۆشایی ئاسمانەوە لە ٥٦ پرۆژەدا سەرچاوەی کۆی گشتی دوو ملیار و ١٠٠ ملیۆن لیرەمان بەدەستھێنا".

جگه‌ له‌وه‌ش باسی لە شکۆدارکردنی شارستانییەتی تورکیای کرد و گوتی: "نەک تەنھا بۆ بەشێکی مرۆڤایەتی بەڵکوو لەپێناو ئەوەی سەرجەم مرۆڤایەتی بە ئاشتی و خۆشگوزەرانیی بگات، ناچارین کە سەرلەنوێ شارستانییەتەکەمان شکۆدار بکەینەوە".

ھەر لەبارەی پرۆگرامی نیشتمانیی بۆشایی ئاسمان، ئه‌ردۆغان گوتی: " لەپێناو خوشک و برا خۆرئاواییەکانمان کە خزێنراونەتە نێو گێتۆکان و بۆ تۆڕەکانی فاشیزم و تاوان جێھێڵراون، ناچارین لەمەدا سەرکەوتووبین".

راشیگەیاند: "رێگای بنیاتنانی دادپەروەریی لەسەر گۆی زەوی، بە بوونێکی بەھێز لە بۆشایی ئاسماندا تێدەپەڕێت".

لەبارەی ھەڵدانی یەکەمین ئامێر بۆ بۆشایی ئاسمان، سەرکۆماری تورکیا گوتی: "یەکەمین ھەڵدانی ئامێری بۆشایی ئاسمان بۆ خولگەی نزیک، لەرێگەی ھاریکاریی نێودەوڵەتییەوە جێبەجێ دەکەین".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لەبارەی ئامانجە یەک بەدوای یەکەکانی پرۆگرامەکە گوتی: "ئامانجی دووەممان لە پرۆگرامی نیشتیمانی بۆشایی ئاسمان، دروست کردنی براندێکی بازرگانییە لە بواری گەشەپێدانی نەوەی نوێی مانگی دەستکرد کە توانای کێبڕکێی جیھانیی ھەبێت".

لەبارەی ئامانجی سێیەمی پرۆگرامەکە رایگه‌یاند: "ئامانجی سێیەممان لە پرۆگرامی نیشتمانیی بۆشایی ئاسمان، پەرەدانە بە سیستمی پێگەسازیی ناوچەیی و دانانی وادەی تایبەت بە تورکیا".

ئەردۆغان ئامانجی چوارەمی ئاشکرا کرد و رایگه‌یاند: "ئامانجی چوارەممان، دابین کردنی گەیشتن بە بۆشایی ئاسمان و دامەزراندن و بەگەرخستنی بەندەرێکە لە بۆشایی ئاسمان".

سەرکۆماری تورکیا، باسی لە ئامانجی پێنجەم کرد و رایگەیاند: "ئەو ئامانجە بریتییە لەوەی لەرێگەی وەبەرھێنان لەوەی وەک کەشوھەوای بۆشایی ئاسمان گوزارشتی لێدەکرێت، باڵادەستییمان لە بۆشایی ئاسمان زیاد بکەین. ھاوکات ئامانجی شەشەممان، لە بابەتەکانی چاودێری فەلەکی و چاودێری کردنی بۆشایی ئاسمان لە زەوییەوە، گەیاندنی تورکیایە بۆ ئاستی پێشکەوتووتر".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لەبارەی ئامانجی حەوتەمیش گوتی: " ئامانجی حەوتەممان پەرەدانی زیاترە بە سیستمی ئابووریی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان لە وڵاتەکەمان".

لەبارەی دەستەبەرکردنی ئەو زانیاریانەی کە لە مانگە دەستکردەکانەوە وەری دەگرن، ئەردۆغان رایگەیاند کە لە قۆناغی داھاتوودا، بە ھاوکاری پرۆگرامسازی ئەندازیارە ناوخۆییەکانیان ئەو کارە ئەنجام دەدەن.

سه‌ركۆماری توركیا ئاماژەی بە ئامانجی ھەشتەمی پرۆگرامەکەی کرد و ئاشکرای کرد کە ئەم ھەنگاوە بریتییە لە دامەزراندنی ناوچەیێکی پەرەدان بە تەکنەلۆجیای بۆشایی ئاسمان.

گوتیشی: "شانازیی ئەوە بە گەلەکەمان دەدەین کە سیمبولی شارستانی جوگرافیاکەمان کە مانگی مانگ و ئاڵا سوورەکەمانە، بۆ سەر مانگ رەوانە دەکەین".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان داوای لە ھاووڵاتیانی کرد کە ناوێک بۆ ئەو گەشتەی بۆشایی ئاسمان بدۆزنەوە و لەمبارەیەوەش زیاتر گوتی: "بانگھێشتی زانایانمان لە بواری زمانزانی دەکەم. 'وەرن، ناوێکی تورکیی بۆ گەشتەوانانی بۆشای ئاسمانی تورک بدۆزینەوە'، بە دڵنیاییەوە نەک تەنھا زانایانی زمان، ٨٣ ملیۆن ھاووڵاتییشمان بە بۆچوونەکانی خۆیان دەتوانن بەشداربن".

ئەردۆغان باسی لە ئامانجی نۆیەم کرد و ئەوەی خستەڕوو کە لەم ئامانجەدا پەرە بە سەرچاوەی مرۆیی کاریگەر و باڵادەستیان، لە بواری بۆشایی ئاسماندا دەدەن.

لەبارەی دوا ئامانجی پرۆگرامەکە ئەردۆغان رایگه‌یاند : "دەیەمین و دوا ئامانجمان لە پرۆگرامەکەی بۆشایی ئاسمان، ناردنی ھاووڵاتییەکی تورکە بۆ بۆشایی ئاسمان".

سەرکۆماری تورکیا ھەر لەبارەی پرۆگرامی نیشتمانیی بۆشایی ئاسمان ئاشكرایكرد کە پێشبرکێی تایبەت ساز دەکەن بۆ ئەوەی ئاکادیمیناسان، دەستپێشخەران و ھاووڵاتیانیانیان ھاوکار بن لە بەدەستھێنانی ئامانجە دیاریکراوەکان.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لە کۆتاییدا گوتیشی: "بەو شێوەیە پلان دادەڕێژین کە ناردنی ھاووڵاتییەکمان بۆ بۆشایی ئاسمان، وەک گەشتێکی گەشتیاریی نا، بەڵکوو وەک نێردەیێکی زانستیی کە رێگا نیشاندەربێت بۆ نەوەکانی داھاتوو".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1001

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha