چوار جووتیاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وەکوو جووتیاری نموونەی وڵات دیاری کران

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- چوار جووتیار لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد؛ میاندواو و ورمێ وەکوو جووتیاری نموونەی وڵات دیاری کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سی و دووهەمین ڕێوڕەسمی ڕێزگراتن لە بەرهەم هێنەران نموونەکانی جووتیاری کە بە بەشداریی وەزیری جیهادی جووتیاری بەڕێوەچوو ڕێز لە 153 بەرهەم هێنەری بەشی جووتیاری گیردرا.

چوار نموونەی جووتیاریی وڵات لە ساڵی 96دا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڵبژێردران کە بریتی بوون لە: عەزیز حسێنی بەرهەم هێنەری گۆشتی مریشک لە میاندواو، ئەسعەد حسێن پوور بەرهەم هێنەری زەڕات لە بۆکان، ئەبووبەکر نوورئەفشان بەرهەم هێنەری جۆ لە مەهاباد، حەسەن ئازوردە لە مەهاباد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10008

Your Comment

You are replying to: .
captcha