بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سی و دووهەمین ڕێوڕەسمی ڕێزگراتن لە بەرهەم هێنەران نموونەکانی جووتیاری کە بە بەشداریی وەزیری جیهادی جووتیاری بەڕێوەچوو ڕێز لە 153 بەرهەم هێنەری بەشی جووتیاری گیردرا.
چوار نموونەی جووتیاریی وڵات لە ساڵی 96دا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڵبژێردران کە بریتی بوون لە: عەزیز حسێنی بەرهەم هێنەری گۆشتی مریشک لە میاندواو، ئەسعەد حسێن پوور بەرهەم هێنەری زەڕات لە بۆکان، ئەبووبەکر نوورئەفشان بەرهەم هێنەری جۆ لە مەهاباد، حەسەن ئازوردە لە مەهاباد.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment