سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر داوای هاوتا فەرانسیەکەی سەردانی پاریس دەکات

بەشی تورکیا- ئیبراهیم کالین ڕای‌گەیاند: ڕۆژی 5ی جانیڤێری ئەردۆغان لەسەر داوای ماکرۆن سەردانی فەرانسا دەکات. ناوبراو وتی ئەو دیدارە بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرینگ دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا هەواڵی سەردانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ وڵاتی فەرانسەی ڕاگەیاند.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەو سەفەرە دەبێتە هۆی تۆکمە کردنی پێوەندییە سیاسیییەکان و هاوکاریی زیاتر لە نێوان هەر دوو وڵات.

کالین سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەو سەردانە وتیشی: لەو سەردانەدا هەندێک پرسی گرینگی ناوچەکە و جیهان بەتایبەت پرسی قودس، سووریا، عێراق و پێوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا دێتە ئاراوە.

کالین زیادی کرد: گەشەی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە قازانجی میللەتی ئێمە و هەموو ناوچەکە دەبێت، فەرانسا و تورکیا لە بواری وزە، جیهازاتی سەربازی، تەکنولۆژیا و زانست، گواستنەوە، فەرهەنگ و پەروەردە لەگەڵ یەک هاوکاری دەکەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10004

Your Comment

You are replying to: .
captcha