بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا هەواڵی سەردانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ وڵاتی فەرانسەی ڕاگەیاند.
وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەو سەفەرە دەبێتە هۆی تۆکمە کردنی پێوەندییە سیاسیییەکان و هاوکاریی زیاتر لە نێوان هەر دوو وڵات.
کالین سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەو سەردانە وتیشی: لەو سەردانەدا هەندێک پرسی گرینگی ناوچەکە و جیهان بەتایبەت پرسی قودس، سووریا، عێراق و پێوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا دێتە ئاراوە.
کالین زیادی کرد: گەشەی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە قازانجی میللەتی ئێمە و هەموو ناوچەکە دەبێت، فەرانسا و تورکیا لە بواری وزە، جیهازاتی سەربازی، تەکنولۆژیا و زانست، گواستنەوە، فەرهەنگ و پەروەردە لەگەڵ یەک هاوکاری دەکەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment