-
ئەردۆغان:
پابەندبوونی SDF بە ڕێککەوتنەکان دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئاشتی لە سووریا
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت ئەگەر هێزەکانی سووریای دیموکرات بەو ڕێککەوتنانە کە لەگەڵ حکوومەتی سووریا واژۆیان کردووە پابەند بن کەشوهەوای ئاشتی لەسووریا بەهێز دەبێت.
-
ململانێنی سیستەم و دامەزراوەکانی دەوڵەت لەگەڵ ترەمپ !!/ دڵشاد مەجید
جیڤری ئیپستن و پەسەند نەکردنی بودجە و هەڵبژاردنی ناوەراستی خولی ئەمریکا. سێ کارتی گوشار ی سیستەم و ئۆپۆزسیۆنە لەدژی ترەمپ!!
-
کەجەکە:
دیار نییە ئەو ئاگربەستەی نێوان هەسەدە و دیمەشق ڕاگەیێندراوە درێژە دەکێشێت یان نا
كۆما جڤاكێن كوردستان له‌باره‌ى دۆخى ئێستاى سووریاوە په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئاگربەست و ڕێککەوتنێک هەیە، بەڵام هێشتا دیارنییە ئاگربەست و ڕێککەوتنەکە درێژەدەکێشێت یان نا.
-
دەوڵەت باخچەلی:
بڕیاری ئێمە روونە؛ ئۆجالان و دەمیرتاش ئازاد بکرێن
سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا دەڵێت بڕیارەکەمان ڕوونە تا ئەنادۆڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئاشتی و ئۆجه‌لان بۆ هیوا، ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئۆزەر بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و دەمیرتاش بۆ ماڵەکەی خۆی".
-
سنووره‌کانی عێراق بەڕووی ئاواره‌کانی سووریادا ناکرێنه‌وه
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕه‌تیکرده‌وه سنووره‌کانی عێراق بکه‌نه‌وه بۆ پێشوازیکردن له ۳۵۰ هه‌زار ئاواره‌ی سووریا.
-
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، کۆ بوونەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
-
ئەردۆغان:
پشتگیری لە هەموو هەنگاوێک دەکەین بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا
سەرۆکی تورکیا دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ئەنقەرە ڕایگەیاند،ئێمە لە ناوچەکەماندا بۆ ئاشتی و سەقامگیری و هاوسەنگی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی هەوڵدەدەین.
-
بافڵ تاڵەبانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ بوونەوە
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کرد، کە پێکهاتبوون لە محەمەد شیاع سوودانی، هادی عامری، موحسین مەندەلاوی و عەباس رازی.
-
دیداری شاندی ENKS و شەیبانی؛ جەخت لە مافی کورد کرایەوە
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سووریا کۆ بوەوە.
-
شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی و پارتی پرسی پێکهێنانی حکوومەت و پۆستی سەرۆک کۆماریان تاوتوێ کرد
شاندێکی باڵای شیعەکانی عێراق سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوونەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سوودانیش، "لەگەڵ بارزانی باسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەت کرا".
-
زیاتر لە ۱۰۰۰ چەكداری داعش لە عێراق دادگایی دەکرێن
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەی داعش دەستپێکردوە کە ماوەیەک لەمەبەر لە سووریاوە گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکە و ژمارەیان زیاتر لە هەزار و ۳۰۰ كەسە.
-
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکرات:
پارتی لەبەرامبەر پۆستی سەرۆککۆمار هەموو پۆستەکانی بەغدا دەداتە یەکێتی
پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وەربگرێت و دەڵێت، ئامانج لێی گەڕاندنەوەی قورسایی کوردە بۆ بەغدا هاوشێوەی سەردەمی مام جەلال.
-
سیهانوک دیبۆ:
۲۵۰ ئەندامی ئاسایشی سووریا دەچنە پارێزگای حەسەکە
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق، نزیکەی ۲۵۰ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆی سووریا دەربازی پارێزگای حەسەکە دەبن.
-
دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتنە نوێکەی نێوان دیمەشق و هەسەدە بڵاو کرایەوە
دەقی ڕەشنووسی "ڕێککەوتنی هاوبەش" لە نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) بڵاوکرایەوە، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە گرژییەکان و ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولایە لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی:
ئۆجه‌لان سووریای له شه‌ڕێکی خوێناویی ناوخۆیی ڕزگار کرد
هاوسه‌رۆکی ده‌م پارتی له په‌یامێکدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێکاره‌کانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان س,وریای له شه‌ڕێکی خوێناویی ناوخۆیی نێوان کورد و عه‌ره‌ب ڕزگارکرد.
-
ماکرۆن دوایین پێشهاتەکانی سووریا لەگەڵ عەبدی و شەرع تاوتوێ دەکات
سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندیی بە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریاوە کرد و سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان گفتوگۆیان کرد.
-
نێچیرڤان بارزانی:
یادکردنەوەی شەهیدانی یەکی شوبات تەنها وەبیرهێنانەوەی ئازارێک نییە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە ساڵیادی شەهیدانی ١ی شوبات دەڵێت: "ئەوان لە کاتێکدا شەهید بوون کە خەریکی پیرۆزبایی جەژن و بەهێزکردنی تەبایی و خۆشەویستی بوون، بۆیە یادکردنەوەیان تەنها وەبیرهێنانەوەی ئازارێک نییە، بەڵکوو جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو بەهایانەی ئەوان لەپێناویدا گیانیان بەخشی".
-
مەسروور بارزانی:
تا وەکوو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار نەکراوە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەڵێت" تا وەکوو ئێستا هیچ رێککەوتةیکمان نەکردووە".
-
ڕۆیتەرز:
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، گۆڕدرا
مارک ساڤایا، نوێنەرە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
-
مەسەدە:
ڕێککەوتنەکەی ئەمدواییەی هەسەدە و دیمەشق هەنگاوێکە بۆ ڕێگری کردن لە پشێوی
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریا، هەنگاوێکە بۆ کۆتاییهێنان بەگرژییەکان و ڕێگری‌کردن لەپشێوی.
-
فه‌رمانده‌یه‌کى باڵاى کورد پۆستی جێگرى وه‌زیرى به‌رگریى سووریا وەردەگرێت
دوای ڕێککەوتنی گشتگیری هەسەدە و حکوومەتی سووریا، ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە دوو کەسیان بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکەو جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاریکرد.
-
چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە مانەوەی مالیکی دەکات
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوونی خۆی بە کاندیدکردنی نووری کامل مالیکی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران عێراق.
-
سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی له‌کاروباری سیاسی وڵاتەکەی ره‌تده‌کاتەوە
سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت "پرسه ناوخۆییه‌کان بابه‌تێکی سه‌روه‌ری ته‌واون و ته‌نها عێراقیه‌کان بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن".
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
سوپای سووریا ناچێتە هیچ ناوچە و شار و گوندێکی کوردییەوە
مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى (SDF) زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنى نوێیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریا ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکە، دەبێت هێزەکانی سوپای عەرەبیی سووری، لەدەوروبەری کۆبانێ و حەسەکە هەموو ناوچە کوردییەکان بکشێنەوە.
-
فەڕەنسا: ڕێککەوتنە نوێکە کۆتایی بە پێکدادانی کوردەکان و دیمەشق دێنێت
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نوێی حکوومەتی کاتیی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات و دەڵێت ئەو ڕێککەوتنە کۆتایی بە گرژییەکانی نێوان هەروولا دێنێت.
-
هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی کۆتایی و گشتگیری ئاگربەست لەنێوان دمشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات وەرچەرخانێکی مێژووییە بەرەو سەقامگیری و یەکڕیزی نیشتمانی لەسووریا.
-
پەیامی نێچیرڤان بارزانی له‌بارەی ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی سووریا و هه‌سه‌ده
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی له ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی سووریا و (هه‌سه‌ده) ده‌كات و دەڵێت: "ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان".
-
خاڵەکانی ڕێكه‌وتنی نوێی SDF له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕاگەیێندرا
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ش، فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی پێكده‌هێندرێت كه سێ لیوا له سوپای هه‌سه‌ده له‌خۆده‌گرێت و هێزه سه‌ربازیه‌كانیش له‌شاره‌كان ده‌كشێنه‌وه.
-
یاسای ڕزگارکردنی کورد پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا
یاسای ڕزگار کردنی کورد لە لەیەن سناتۆر لیندسی گراهام و سیناتۆر بلومێنتال-ەوە پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا کە پشتیوانییەکی بەهێزی هەردوو حزبی دیموکرات و کۆماریخوازی هەیە بۆ بیرۆكەی پاراستنی کورد لە سووریا و دەرەوە.
-
هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی:
پرسی پێکهێنانی حکوومەت پرسێکی نیشتمانی عێراقییه
هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان که محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ڕایگه‌یاند: پێکهێنانی حکوومەت پرسێکی نیشتمانی عێراقییه و ده‌شڵێت، "پێویسته په‌یوه‌ندیی ئه‌رێنی و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دروستبکرێت".